مانگی ڕابردوو 743 منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵبوون لەدایك بوون


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/5/2025) لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 3,927 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە 1,175 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە. 

مانگی ڕابردوو 743 منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایك بوون و 394 منداڵ كوڕ بوون و 349 منداڵ كچ بووە، لەو ژمارەیە 403 منداڵیان بەشێوەی سروشتی لەدایك بوون و 340 منداڵ لەڕێگەی نەشتەرگەری لەدایك بوون و 15 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە تۆماركراوە.

هاوكات لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 206 منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵ كراون، 839 سۆنەر گیراوە و 6,110 پشكنینی تاقیگەیی و 241 چارەسەری سروشتی و 566 كوتانی بی سی جی بۆ منداڵ ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:05:02/06/2025