مانگی ڕابردوو 2,614 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرەیان كردووە
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/5/2025) لەسەنتەری شەكرە و كوێرەگلاندەكان لەشاری سلێمانی 2,614 نەخۆش سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
ئەو نەخۆشخانەی لەو ماوەیەدا سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە 1,059 نەخۆشیان لەڕەگەزی نێربوون و 1,555 نەخۆشیان لەگەڕەزی مێ بوون، 32 نەخۆشیان ئاوارەكانی عیراق و دەرەوە بوون و ئەوانی دیكە دانیشتووی سلێمانی بوون.
مانگی ڕابردوو ئەو نەخۆشانەی لەسەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكان بینراون 576 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو (65) ساڵیەوە بووە، 1,582 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (45-64) ساڵدا بووە، 439 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (20-44) ساڵدا بووە و 17 نەخۆش تەمەنیان لەخوار (20) ساڵەوە بووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 140
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:09:02/06/2025