تیمەكانی فریاكەوتنی تەندروستی ڕاهێنانی كردارییان ئەنجامدا


" تەندروستی"

بەچاودێری ڕاستەوخۆی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، تیمەكانی فریاكەوتنی خێرای تەندروستی 122 و تیمەكانی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی شار ڕاهێنانی كردارییان ئەنجامدا لەسەر بەهاناوەچوونی بریندار و بەركەووتوان لەكاتی ڕووداوەكاندا.

لەو چالاكیەدا تیمەكان ڕاهێنانیان كرد لەسەر چۆنیەتی ئامادەكاریی بۆ ڕوودانی هەر حاڵەتێك و بەهاناوەچوونی بریندار و بەركەوتەی بەكۆمەڵی هەر ڕوداوێكی نەخوازراو و گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە بەكەمترین كات.

ئەنجامدانی ئەو چالاكیەش بەمەبەستی هەڵسەنگاندن بوو بۆ تیمەكانی فریاكەوتنی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ كاروبارەكانیان و مامەڵەكردن لەگەڵ ڕووداوەكان و هەر ئەگەرێك و گواستنەوەی بریندارەكان لەكاتی ڕووداوەكان بۆ نەخۆشخانە و چارەسەركردنیان لەكەمترین ماوەدا.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی








ئه‌م بابه‌ته 64 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:45:28/05/2025