تەندروستی سلێمانی سوپاس و پێزانین ئاراستەی پەرستاران دەكات
" تەندروستی"
لەنووسراوێكی فەرمیدا، د.سەباح نەسرەدین بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سوپاس و پێزانینی ئاراستەی سەرجەم پەرستار و مامان و یاریدەدەری پزیشكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیەكەی كرد لە پای هەوڵ و ماندووبوونیان لەكەرتی تەندروستی و چارەسەركردنی نەخۆش.
لەنووسراوەكەدا هاتووە پاڵپشت بەو دەسەڵاتانەی پێی دراوە، بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی پەرستارانەوە، وێڕای پیرۆزبایی و دەستخۆشی لەبەرامبەر ئەرك و ماندووبوون و خزمەتكردنیان بەكەرتی تەندروستی ، بەپێویستی دەزانێت سوپاس و پێزانینیان ئاراستە بكات و هیوای بەردەوامبوونی بۆ خواستون.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 44
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:05:21/05/2025