گەشتێك بۆ چارەخوازانی نەخۆشخانەی دەرونی شەهید د.هێمن ڕێكخرا
" تەندروستی"
لەدرێژەی زنجیرە چالاكیەكانی نەخۆشخانەی دەروونی شەهید د.هێمن گەشتێكی بەهارە بۆ سەرجەم چارەخوازان و كەسوكاریان بۆ سەیرانگای ماریانا ڕێكخرا بۆئەوەی چارەخوازان هەست بەئاسودەیی بكەن.
زانا سەیدا ئیبراهیم، بەڕێوبەری كارگێڕی نەخۆشخانەی دەروونی شەهید د.هێمن ڕایگەیاند: ڕێكخستنی ئەو جۆەر چالاكیانە بەشێكە لەپلانەكانی چارەسەركردنی تووشبوانی نەخۆشی دەروونی كە ساڵانە لەسەر ڕێنمایی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئەنجام دەدرێن و ڕەنگدانەوەی ئەرێنی هەیە لەسەریان لەڕووی بەرگری جەستە و دەروونیەوە.
وتیشی: تووشبووانی دەروونی لەكاتی چونەدەرەوەیان و بەشداری كردن لە چالاكیەكان ڕەفتارەكانیان بەراورد بەناو نەخۆشخانە گۆڕانكاریی بەسەردا دێت و وەك كەسێكی ئاسایی هەڵسوكەوت دەكەن و زۆر خۆشحاڵ دەبن.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 40
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:12:21/05/2025