لەمانگێكدا 498 بوژانەوەی دڵ لەنەخۆشخانەی دڵ كراوە


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/4/2025) لەنەخۆشخانەی دڵ لەشاری سلێمانی 1,491 نەخۆش سەردانیان كردوە و 655 نەخۆش داخڵ كراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

هاوكات لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵ 498 بوژانەوەی دڵ و 38 نەشتەرگەری دڵ و 219 قەستەرە و  116 دانانی باڵۆن و 3 پەیس مەیكەر ئەنجام دراوە.

مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ 247 پشكنینی سیتی سكان و 394 ئیكۆ و 269 هێڵكاری دڵ و 8 هۆڵتر ئەنجام دراوە، هەروەها 122 چارەسەری سروشتی كراوە و 225 تیشك گیراوە و 4,254 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 76 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:06:14/05/2025