مانگی ڕابردوو 787 نەخۆش لە كلینكی نەخۆشیەكانی مەمك بینراون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/4/2025) لە كلینكی چارەسەری نەخۆشیەكانی مەمك 787 نەخۆش سەردانیان كردووە ، لەو ژمارەیە 224 نەخۆشیان نوێ بوون و ڕاستەوخۆ سەردانیان كردوە و ڕەوانەكراون و 563 نەخۆش ئەوانە بوون كە پێشتر سەردانی ئەو كلینكەیان كردووە.
لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە كلینكی چارەسەری نەخۆشیەكانی مەمك 1 حاڵەتی شێرپەنجەی مەمك تۆماركراوە و 104 نەخۆش بەهۆی بوونی ئازار و 51 نەخۆش بەهۆی بوونی گرێ سەردانیان كردووە ، هەروەها 320 مامۆگرافی و 148 سۆنەریش ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1880
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:59:14/05/2025