لەمانگێكدا 1,918 نەخۆش لە نەخۆشخانەی هەرس و جگەر بینراون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/4/2025) لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەری فێركاری 1,918 نەخۆش سەردانی ئەو نەخۆشخانەیان كردووە و 187 نەخۆش داخڵ كراون و 26 نەخۆش بۆ وەرگرتنی چارەسەری هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی سەردانیان كردوە.
مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 47 نەشتەرگەری هەرس و جگەر ئەنجام دراوە و 244 هەناوبینی گەدە و 135 هەناوبینی كۆڵۆن و 41 ڕەنگكردنی بۆرییەكانی زراو و پەنكریاس و 15 سۆنەری هەناوبینی ئەنجام دراوە.
هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 69 وەرگرتنی نمونە بەسۆنەر كراوە ، هەروەها 65 تیشك و 36 سۆنەر و 42 پشكنینی سیتی سكان ئەنجام دراوە و پشكنینی خوێن بۆ 678 نەخۆش كراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1648
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:52:14/05/2025