لەمانگێكدا 122 نەشتەرگەری لەسەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ كراوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/4/2025) لەسەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ لەشاری سلێمانی 122 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە.
ئەو نەشتەرگەرییانەی لەو ماوەیەدا لەسەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ ئەنجام دراوە، 2 نەشتەرگەری تایبەت بووە و 21 نەشتەرگەری سەروگەورە و 9 نەشتەرگەری گەورە و هەروەها 90 نەشتەرگەری ناوەند بووە.
هاوكات لەماوەی مانگی ڕابردوودا 122 نەخۆش لەسەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ داخڵ كراون و چارەسەریان بۆ كراوە، 31 نەخۆش سەردانی بەشی ئی سی جی یان كردووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 72
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:05:08/05/2025