مانگی ڕابردوو 323 نەشتەرگەری لەنەخۆشخانەی فێركاری كراوە


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/4/2025) لەنەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری لەشاری سلێمانی، 373 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە.

ئەو نەشتەرگەرییانەی مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری ئەنجام دراوە ، 7 نەشتەرگەری تایبەت بووە و 105 نەشتەرگەری سەروو گەورە و 33 نەشتەرگەری گەورە و 137 نەشتەرگەری مام ناوەند و 41 نەشتەرگەری بچووك بووە.

هاوكات لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 253 پشكنینی تیشك و 145 پشكنینی سۆنەر لەو نەخۆشخانەیە كراوە، هەروەها 130 چارەسەری سروشتی كراوە و 18 نەخۆش سەردانی بەشی چاندنی ددانیان كردوە و 10,272 پشكنینی جۆراوجۆری تاقیگەیی بۆ 3,399 نەخۆش ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:11:07/05/2025