لەمانگێكدا 484 نەخۆش سەردانی سەنتەری تیشك یان كردووە


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/4/2025) لەسەنتەری تیشك لەشاری سلێمانی 484 نەخۆش سەردانی سەنتەرەكەیان كردووە و خزمەتگوزارییان پێشكەش كراوە.

ئەو نەخۆشخانەی لەو ماوەیەدا سەردانی سەنتەری تیشك یان كردوە 219 نەخۆشیان لەڕەگەزی نێر بوون و 265 نەخۆش لەڕەگەزی مێ بوون، 120 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو (65) ساڵیەوە بووە و 119 نەخۆش تەمەنیان لە نێوان (45 بۆ 65) ساڵدا بووە و 113 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (20-44)  ساڵدا بوە و 132 نەخۆش تەمەنیان لەخوار (20) ساڵیەوە بووە.

لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەسەنتەری تیشك 142 پشكنینی MRI و 182 تیشكی ئاسایی و ڕەنگی و 160 پشكنینی ئاسایی سۆنەر بۆ هاوڵاتیان ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:52:07/05/2025