گەشتێك بۆ چارەخوازانی نەخۆشخانەی دەرونی شەهید د.هێمن ڕێكخرا
" تەندروستی"
لەدرێژەی زنجیرە چالاكیەكانی نەخۆشخانەی دەروونی شەهید د.هێمن گەشتێكی بەهارە بۆ سەرجەم چارەخوازان و كەسوكاریان لەناو باخچەی نەخۆشخانەكە ڕێكخرا بۆئەوەی چارەخوازان هەست بە ئاسودەیی بكەن.
ڕێكخستنی ئەو جۆەر چالاكیانە بەشێكە لەپلانەكانی چارەسەركردنی تووشبوانی نەخۆشی دەروونی كە لەلایەن بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی داڕێژراوە ، بۆئەوەی لەڕووی دەروونیەوە هەست بە ئاسودەیی بكەن و وەك هەر هاوڵاتیەكی ئاسایی هەموو مافێكیان هەبێت بەشداری لە گەشتی بەهارە و سەیراندا بكەن.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 68
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:31:30/04/2025