سەنتەرێكی نوێی گورچیلەی دەستكرد لەشاری سلێمانی دەكرێتەوە


" تەندروستی" 

بەمەبەستی لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە بەڕێوەچوونی كاروبارەكانی، د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سەردانی پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی سەنتەری نوێی گورچیلەی دەستكردی لە نەخۆشخانەی فێركاری كرد كە سەنتەرێكی مۆدێرنی گورچیلەی دەستكردە و بودجەكەی لەلایەن شارەوانی سلێمانی بەبڕی نزیكەی 400 ملیۆن دینار دابین كراوە.

لەو سەردانەدا بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بەدواداچوونی كرد بۆ خێرا جێبەجێكردنی كاروبارەكانی نۆژەنكردنەوەی ئەو سەنتەرە بۆئەوەی بە زووترین كات تەواو بكرێت بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 56 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:18:30/04/2025