یەكەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی نەخۆشییەكانی چاو بەڕێوەچوو


" تەندروستی"

بە ئامادەبوونی د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و د.ڕەهێڵ فەرەیدون بریكاری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و د.سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و ڕاوێژكاران و بەڕێوبەرانی گشتی وەزارەتی تەندروستی و د.ڕێكەوت حەمەڕەشید سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای پزیشكان و نەقیبی سەندیكای دەرمانسازان و ژمارەیەك لە بەرپرسانی تەندروستی و پزیشكانی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی چاو ، لە شاری سلێمانی یەكەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی نەخۆشییەكانی چاو بەڕێوەچوو.

لە یەكەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی نەخۆشییەكانی چاو نزیكەی 100 پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی چاو لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی كوردستان بەشداربوون و كۆنفراسەكە ماوەی دوو ڕۆژی خایاند.

لە یەكەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی نەخۆشییەكانی چاو چەندین تەوەر و پانێڵ و سیمیناری زانستی لەسەر چارەسەرە نوێیەكان و بەكارهێنانی زانستی نوێ لە نەشتەرگەری چارەسەركردنی نەخۆشییەكانی چاو پێشكەش كران.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی










ئه‌م بابه‌ته 1560 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:03:27/04/2025