ڕێگەپێدان بۆ كڕینی دەرمان و كەلوپەلی پزیشكی دەركرا


" تەندروستی"

د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاری داوە بەخەرجكردنی بودجە بۆ دەرمان و دابینكردنی پێداویستی پزیشكی و تاقیگەیی بۆ نەخۆشخانە و بنكە تەندروستیەكان، ئاماژەی بەوەكرد بە زووترین كات هەموو ئەو دەرمان و پێداویستیانە بۆ نەخۆشخانە و بنكە تەندروستیەكان دابین دەكەن.

وتی: ماوەیەكە لە نەخۆشخانەكان و بنكە تەندروستیەكانی سلێمانی، كێشەی كەمیی دەرمان و ئامێرە پزیشكیەكان هەیە، دەرمانی نەخۆشییە دریژخایەنەكان بەهۆی نەبونی پارەی پێویست دابین نەكراوە.

بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی باسی لەوەكرد هەروەك پێشتر چەند جارێك وتویانە تێبینی لەسەر سێكتەری دەرمان هەیە، وتی پێویستە ئەو كەسانەی لەبواری دەرمان كاردەكەن پزیشكی دەرمانسساز بن و پسپۆڕیان لەبوارەكەدا هەبێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی





ئه‌م بابه‌ته 412 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:03:26/03/2025