مانگی ڕابردوو 3,302 كەس سەردانی سەنتەری شۆڕشی ددانیان كردوە


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 28/2/2025) لە سەنتەری شۆڕشی ددانی فێركاری 3,302 كەس سەردانیان كردووە و 2,034 كەس چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و پشكنین بۆ 1,268 كەس كراوە.

هاوكات لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە سەنتەری شۆڕشی ددانی فێركاری 765 هەڵكێشانی ددان و 496 پڕكردنەوەی ددان و 129 پاككردنەوەی ددان و 4 ڕێككردنەوەی ددان ئەنجام دراوە و 587 تیشكی ددان گیراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 820 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:01:12/03/2025