لەمانگێكدا 7,374 نەخۆش لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ بینراون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/1/2025) لە نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 7,374 نەخۆش لە دەوامی بەیانی و ڕاوێژكاری بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
لە مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ 407 نەشتەرگەری گەورە و 286 نەشتەرگەری بچووك ئەنجام دراوە ، هەروەها 1,492 پشكنینی پەستانی چاو و 60 پشكنینی پانتایی بینین و 198 پشكنینی گلێنە و 72 یاك لەیزەر و 13 ئارگۆن ئەنجام دراوە.
هاوكات مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی شەهید د.ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 1,985 پشكنینی چاویلكە و 558 سۆنەری چاو ئەنجام دراوە ، 161 تیشك گیراوە و 1,320 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1544
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:05:06/02/2025