مانگی ڕابردوو 72 نەشتەرگەری لە سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ كراوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/12/2024) لە سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ 72 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە.
ئەو نەشتەرگەرییانەی لەو ماوەیەدا لە سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ ئەنجام دراوە 14 نەشتەرگەری سەروگەورە و 11 نەشتەرگەری گەورە و هەروەها 47 نەشتەرگەری ناوەند بووە.
هاوكات لە ماوەی مانگی ڕابردوودا 80 نەخۆش لە سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە ، 9 نەخۆش سەردانی بەشی ئی سی جی یان كردووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1424
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:16:09/01/2025