مانگی ڕابردوو 438 نەخۆش سەردانی سەنتەری تیشك یان كردووە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/12/2024) لە سەنتەری تیشك 438 نەخۆش سەردانی سەنتەرەكەیان كردووە و خزمەتگوزارییان پێشكەش كراوە.
ئەو نەخۆشخانەی لەو ماوەیەدا سەردانی سەنتەری تیشك یان كردوە 189 نەخۆشیان لە ڕەگەزی نێر بوون و 249 نەخۆش لە ڕەگەزی مێ بوون ، 87 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو (65) ساڵیەوە بووە و 127 نەخۆش تەمەنیان لە نێوان (45 بۆ 65) ساڵدا بووە و 125 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (20-44) ساڵدا بوە و 99 نەخۆش تەمەنیان لەخوار (20) ساڵیەوە بووە.
مانگی ڕابردوو لە سەنتەری تیشك 184 پشكنینی MRI و 122 پشكنینی سیتی سكان و 68 تیشكی ئاسایی و ڕەنگی و 64 پشكنینی ئاسایی سۆنەر بۆ هاوڵاتیان ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1536
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:23:08/01/2025