لەمانگێكدا 3,609 بوتڵ خوێن لە شاری سلێمانی ڕاكێشراوە
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/12/2024) لە بانكی خوێن 7,184 كەس سەردانیان كردوە و 3,609 بتڵ خوێن لە بانكی خوێن و سەرجەم نەخۆشخانە حكومی و ئەهلی و تایبەتەكان ڕاكێشراوە.
مانگی ڕابردوو 780 بتڵ خوێن لە سەنتەری نەخۆشیەكانی تالاسیما و 423 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی هیوا و 400 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی شار و 96 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی فێركاری و 124 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی دڵ و 108 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی مناڵبوون و 1,145 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانە ئەهلیەكان ڕاكێشراوە.
لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە بانكی خوێن 4,590 پشكنینی هیماتۆلۆجی و 4,057 پشكنینی گروپی خوێن و 4,186 پشكنینی ڤایرۆسات و هەروەها 2,029 جیاكردنەوەی پێكهاتەكانی خوێن ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 996
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:01:08/01/2025