مانگی ڕابردوو 1,374 نەخۆش لە كۆمەڵگەی پیرەمێردی ددان بینراون


 " تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/12/2024) لە كۆمەڵگەی پیرەمێردی پسپۆڕی ددان 1,374 نەخۆش سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆكراوە ، لەو ژمارەیە 685 نەخۆش لە ڕەگەزی نێر بوون و 689 نەخۆش ڕەگەزی مێ بوون.

لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە كۆمەڵگەی پیرەمێردی پسپۆری ددان، 126 هەڵكێشانی ددان و 192 پڕكردنەوەی ددان و 21 دروستكردنی تاقمی ددان و 174 پاككردنەوەی ددان و 94 ڕێككردنەوەی ددان و 529 پشكنین و چارەسەركردنی ددان ئەنجام دراوە ، هەروەها 223 تیشكی ددان گیراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1092 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:43:08/01/2025