لەمانگێكدا 5,811 نەخۆش لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ بینراون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/12/2024) لە نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 5,811 نەخۆش لەدەوامی بەیانی و ڕاوێژكاری بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
لە مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ 191 نەشتەرگەری گەورە و 151 نەشتەرگەری بچووك ئەنجام دراوە ، هەروەها 1,043 پشكنینی پەستانی چاو و 33 پشكنینی پانتایی بینین و 105 پشكنینی گلێنە و 38 یاك لەیزەر و 4 ئارگۆن ئەنجام دراوە.
هاوكات مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی شەهید د.ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 1,288 پشكنینی چاویلكە و 339 سۆنەری چاو ئەنجام دراوە ، 75 تیشك گیراوە و 1,198 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1288
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:13:06/01/2025