مانگی ڕابردوو 28,501 كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/11/2024) لە نەخۆشخانەی شار 28,501 نەخۆش سەردانیان كردووە ، لەو ژمارەیە 21,503 نەخۆش سەردانی بەشی فریاكەوتن و 5,993 نەخۆش سەردانی بەشی ئۆپی دی و 984 نەخۆش سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردی نەخۆشخانەكەیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
مانگی ڕابردوو 5,910 نەخۆش داخڵ كراون لە نەخۆشخانەی شار ، لەو ژمارەیە 1,752 نەخۆش لە بەشی فریاكەوتن و 761 نەخۆش لە بەشی نەشتەرگەری و 855 نەخۆش لە بەشی هەناوی و 430 نەخۆش لە بەشی شكاوی و 376 نەخۆش لە بەشی هەناوی مێشك و دەمار داخڵ بوون.
هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی شار 1,290 نەشتەرگەری جۆراوجۆر و 108 نەشتەرگەری قەستەرە و 65 نەشتەرگەری شەبەكە و باڵۆن و 84 نەشتەگەری بۆ منداڵان و 24 نەشتەرگەری شەویلگە و ڕوو ئەنجام دراوە.
مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی شار 72,815 شیكاری تاقیگەیی و 2,249 هێڵكاری دڵ كراوە ، هەروەها 8,690 تیشك و 3,390 سۆنەر و 446 ئیكۆ و 570 چارەسەری سروشتی كراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1624
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:36:09/12/2024