مانگی ڕابردوو 224,104 شیكاری لە تاقیگەكانی سلێمانی كراوە
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/11/2024) لە سەرجەم تاقیگەكانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی 224,104 شیكاری تاقیگەیی جۆراوجۆر ئەنجام دراوە.
مانگی ڕابردوو لە تاقیگەی تەندروستی گشتی لە شاری سلێمانی 4,278 كەس سەردانیان كردوە و 15,498 شیكاری تاقیگەیی ئەنجام دراوە.
هەر لەو ماوەیەدا لە تاقیگەی تەندروستی گشتی 6,666 شیكاری بۆ كەسانی بیانی لە بەشی نشینگە كراوە و 44 شیكاری دڵنیایی مۆلیكیولەر و 91 شیكاری پەتای سكچوون كراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1008
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:11:09/12/2024