ڕێكخراوێكی ئەمریكی خولێكی ڕاهێنان لە نەخۆشخانەی شار دەكاتەوە
" تەندروستی"
ڕێكخراوی گڵۆباڵ لیدەرشیپ ئینتەرەیشنی ئەمریكی خولێكی ڕاهێنانی دوو ڕۆژەیی بۆ پزیشكان و پەرستاران و كارمەندانی بەشە جیاجیاكانی نەخۆشخانەی شاری فێركاری لە سلێمانی كردەوە.
بابەتەكانی خولی ڕاهێنانەكە لەلایەن تیمێكی پزیشكانی پسپۆڕی وڵاتی ئەمریكا پێشكەش دەكرێت كە پێكهاتوون لە ژمارەیەك پرۆفیسۆر و پزیشكی دەرمانساز و پەرستار لە بوارە جیاجیاكان.
بابەتەكانی خولی ڕاهێنانەكە بریتیە لە ڕێگرتن لە هەوكردن لە پێش و دوای ئەنجامدانی نەشتەگەری ، ڕێگاكانی پاككژكردن و نەهێشتنی هەوكردن و چارەسەركردنی بەركەوتووانی بەكۆمەڵ ، نەهێشتنی هەوكردن لەو نەخۆشخانەی شووشتنەوەی گورچیلەیان بۆ دەكرێت و كەمكردنەوە و نەهێشتنی هەوكردن لەو نەخۆشخانەی لەسەر ئامێری هەناسەدانی دەستكردن لە بەشی چاودێری وورد.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 2188
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:39:13/11/2024