سوپاس و پێزانین ئاراستەی كارمەندانی بەشی تیشك كرا
" تەندروستی"
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی تیشك لە هەشتی تشرینی دووەم ، بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە نووسراوێكدا وێڕای پیرۆزبایی و دەستخۆشی كردن لە كارمەندانی بەشی تیشك و وێنەگرانی تیشكی سەر بە بەڕێوبەرایەتیەكەی لە بەرامبەر ئەرك و ماندووبوون و خزمەتكردنیان بەكەرتی تەندروستی ، سوپاس و پێزانینی ئاراستەی سەرجەم ئەو كارمەندانە كرد كە ژمارەیان 269 كارمەندە.
لە نووسراوەكەی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی دا هاتووە بە پێویستی دەزانن سوپاس و پێزانین ئاراستەی سەرجەم كارمەندانی بەشی تیشك و وێنەگرانی تیشكی بكەن و هیوادارن هەر بەردەوام بن و نمونەیان زۆر بێت.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 2148
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:02:13/11/2024