مانگی ڕابردوو 445 بوژانەوەی دڵ لە نەخۆشخانەی دڵ كراوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/10/2024) لە نەخۆشخانەی دڵ 1,268 نەخۆش سەردانیان كردوە و 645 نەخۆش داخڵ كراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.
هاوكات لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵ 445 بوژانەوەی دڵ و 11 نەشتەرگەری دڵ و 330 قەستەرە و 186 دانانی باڵۆن ئەنجام دراوە.
مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ 269 پشكنینی سیتی سكان و 287 ئیكۆ و 251 هێڵكاری دڵ ئەنجام دراوە ، هەروەها 27 چارەسەری سروشتی كراوە و 86 تیشك گیراوە و 4,979 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1272
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:15:13/11/2024