لەمانگێكدا 2,365 نەخۆش لە كۆمەڵگەی پیرەمێردی ددان بینراون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/10/2024) لە كۆمەڵگەی پیرەمێردی پسپۆڕی ددان 2,365 نەخۆش سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆكراوە ، لەو ژمارەیە 1,197 نەخۆش لە ڕەگەزی نێر بوون و 1,168 نەخۆش ڕەگەزی مێ بوون.
لە مانگی ڕابردوودا لە كۆمەڵگەی پیرەمێردی پسپۆری ددان، 202 هەڵكێشانی ددان و 205 پڕكردنەوەی ددان و 20 دروستكردنی تاقمی ددان و 78 پاككردنەوەی ددان و 101 ڕێككردنەوەی ددان و 1,079 پشكنین و چارەسەركردنی ددان ئەنجام دراوە ، هەروەها 460 تیشكی ددان گیراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1336
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:59:13/11/2024