مانگی ڕابردوو 374 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فێركاری كراوە
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/10/2024) لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 374 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە.
ئەو نەشتەرگەرییانەی مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری ئەنجام دراوە 20 نەشتەرگەری تایبەت بووە و 88 نەشتەرگەری سەروو گەورە و 45 نەشتەرگەری گەورە و 172 نەشتەرگەری مام ناوەند و 49 نەشتەرگەری بچووك بووە و 3 نەخۆش سەردانی بەشی چانددنی ددانی نەخۆشخانەكەیان كردوە.
هاوكات لە مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 89 پشكنینی سیتی سكان و 181 پشكنینی تیشك و 149 پشكنینی سۆنەر كراوە ، هەروەها 68 چارەسەری سروشتی و 11,810 پشكنینی جۆراوجۆری تاقیگەیی ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1080
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:06:11/11/2024