مانگی ڕابردوو 2,207 نەخۆش لە نەخۆشخانەی هەرس و جگەر بینراون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/10/2024) لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەری فێركاری 2,207 نەخۆش سەردانی ئەو نەخۆشخانەیان كردووە و 183 نەخۆش داخڵ كراون و 141 نەخۆش بۆ وەرگرتنی چارەسەری هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی سەردانیان كردوە.
مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 58 نەشتەرگەری هەرس و جگەر ئەنجام دراوە و 258 هەناوبینی گەدە و 157 هەناوبینی كۆڵۆن و 44 ڕەنگكردنی بۆرییەكانی زراو و پەنكریاس و 18 سۆنەری هەناوبینی ئەنجام دراوە.
هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 55 وەرگرتنی نمونە بەسۆنەر كراوە ، هەروەها 67 تیشك و 107 سۆنەر و 30 پشكنینی سیتی سكان ئەنجام دراوە و پشكنینی خوێن بۆ 667 نەخۆش كراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 844
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:46:11/11/2024