مانگی ڕابردوو 1,403 كەس سەردانی سەنتەری شۆڕشی ددانیان كردوە


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/10/2024) لە سەنتەری شۆڕشی ددانی فێركاری 1,403 كەس سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە ، لەو ژمارەیە 702 نەخۆش نێر بوون و 701 نەخۆش لە ڕەگەزی مێ بوون.

هاوكات مانگی ڕابردوو لە سەنتەری شۆڕشی ددانی فێركاری 334 هەڵكێشانی ددان و 481 پڕكردنەوەی ددان و 118 پاككردنەوەی ددان و 35 دروستكردنی تاقمی ددان و 75 ڕێككردنەوەی ددان و ئەنجام دراوە و 240 تیشكی ددان گیراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:13:04/11/2024