مەراسیمێك بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی دەرون دروستی بەڕێوەچوو


" تەندروستی"

ڕۆژی پێنج شەممە رێكەوتی 10/10/2024 ، لقی سلێمانی كۆمەڵەی پزیشكانی دەروونی بە هاوكاری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و زانكۆی سلێمانی ، مەراسیمێكی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی دەرون دروستی لە ڕۆژی 10ی تشرینی یەكەم ڕێكخست.

لە مەراسیمەكەدا كە د.هێرش سەلیم جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و ژمارەیەك لە پزیشكان و مامۆستایانی زانكۆ و میوانان ئامادەی بوون ، باس لە چۆنیەتی بەرەوپێشبرنی خزمەتگوزاریی دەروونی كرا لە شاری سلێمانی.

لە كۆتایی مەراسیمەكەشدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە ژمارەیەك لە پزیشكانی دەروونی كە ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە لە چارەسەركردنی تووشبووانی نەخۆشیە دەروونیەكان.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی










ئه‌م بابه‌ته 1708 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:52:13/10/2024