مانگی ڕابردوو 2,522 نەخۆش لە نەخۆشخانەی هەرس و جگەر بینراون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/9/2024) لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەری فێركاری 2,522 نەخۆش سەردانی ئەو نەخۆشخانەیان كردووە و 237 نەخۆش داخڵ كراون و 187 نەخۆش بۆ وەرگرتنی چارەسەری هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی سەردانیان كردوە.
مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 52 نەشتەرگەری هەرس و جگەر ئەنجام دراوە و 303 هەناوبینی گەدە و 197 هەناوبینی كۆڵۆن و 57 ڕەنگكردنی بۆرییەكانی زراو و پەنكریاس و 17 سۆنەری هەناوبینی ئەنجام دراوە.
هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 80 وەرگرتنی نمونە بە سۆنەر و 7 وەرگرتنی نمونە لە جگەر كراوە ، هەروەها 53 تیشك و 107 سۆنەر و 33 پشكنینی سیتی سكان ئەنجام دراوە و پشكنینی خوێن بۆ 1,090 نەخۆش كراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1660
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:01:07/10/2024