ڤاكسینی ئەنفلۆنزای وەرزی لە هەموو نەخۆشخانەكان بەردەستە
" تەندروستی"
بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیان دەكاتەوە بڕێك لە ڤاكسینی ئەنفلۆنزای وەزری گەیشتوە و لە ئێستادا ئەو ڤاكسینە لە بەرێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی و هەموو نەخۆشخانە و سەنتەر و مەڵبەندە تەندروستیەكان بەردەستە و هاوڵاتیان دەتوانن سەردان بكەن بۆ وەرگرتنی.
ڤاكسینی ئەنفلۆنزای وەرزری ڤاكسینێكی باوەڕپێكراوە و لەلایەن ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی پەسەندكراوە ، ئەم ڤاكسینە سوودێكی زۆری بۆ هاوڵاتیان بەگشتی هەیە بەتایبەت بۆ منداڵان و كەسانی بەساڵاچوو و ئەو كەسانەی بەرگری جەستەیان لاوازە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 2172
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:29:30/09/2024