پرژاندنی دەرمانی دژەمێروو لە پارێزگای سلێمانی بەردەوامە


" تەندروستی"

بەسەرپەرشتی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی ، هەڵمەتێكی فراوانی پرژاندنی دەرمانی دژەمێروو بەڕێوەدەچێت كە تێیدا تیمەكانی كۆنترۆڵكردنی نەخۆشیە گوازراوەكان بەردەوامن لە پرژاندنی دەرمانی شەبەنگ فراوانی دژە مێروو لە دامودەزگاكان و شوێنە گشتی و خزمەتگوزاریەكان و قوتابخانەكان لەناو شاری سلێمانی و دەرەوەی شار.

هەڵمەتی پرژاندنی دەرمانی دژەمێروو لە سەرەتای مانگی تەمموزی ئەمساڵ دەستیپێكردووە و بڕیارە تاكۆتایی مانگی تشرینی یەكەم بخایەنێت ، لە هەڵمەتەكەدا 9 تیمی بەیانیان و 6 تیمی ئێواران بەشدارن و تائێستا زیاتر لە 850 شوێن بە دەرمانی دژە مێروو پرژێنراون.

ئامانج لەو هەڵمەتە پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیانە لەو نەخۆشیانەی لە ڕێگای گوێزەرەوەكانی وەك مێش و مێشولە و قرتێنەرەكان و مێرووەكان دەگوازرێنەوە بۆ مرۆڤ.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی












ئه‌م بابه‌ته 1240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:15:25/09/2024