یەكەمین لوتكەی زانستی چارەسەری سروشتی بەڕێوەچوو
" تەندروستی"
لە ڕۆژی جیهانی چارەسەركارانی سروشتی ڕۆژی 8ی ئەیلول ، هۆبەی چارەسەری سروشتی لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی یەكەمین لوتكەی زانستی چارەسەری سروشتی لە شاری سلێمانی ڕێكخست.
لوتكەكە بە بەشداری ژمارەیەك پزیشك و بەرپرسانی تەندروستی و زانكۆكان و سەرجەم چارەسەركارانی سروشتی لە نەخۆشخانە و مەڵبەند و سەنتەرەكانی سنووری سلێمانی بەڕێوەچوو.
لە یەكەمین لوتكەی زانستی چارەسەری سروشتی پێنج سیمینار لەبارەی نوێترین شێوازەكانی چارەسەری سروشتی بە بەشداری ژمارەیەك لە چارەسەركارانی سروشتی ناوخۆیی پێشكەش كران ، ژمارەیەك چارەسەركاری سروشتی لە دەرەوەی وڵات بەشێوەی ئۆنلاین بەشداربوون.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1816
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:58:09/09/2024