لەمانگێكدا 2,283 نەخۆش لە نەخۆشخانەی هەرس و جگەر بینراون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/8/2024) لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەری فێركاری 2,283 نەخۆش سەردانی ئەو نەخۆشخانەیان كردووە و 213 نەخۆش داخڵ كراون و 171 نەخۆش بۆ وەرگرتنی چارەسەری هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی سەردانیان كردوە.
مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 56 نەشتەرگەری هەرس و جگەر ئەنجام دراوە و 299 هەناوبینی گەدە و 179 هەناوبینی كۆڵۆن و 81 ڕەنگكردنی بۆرییەكانی زراو و پەنكریاس و 15 سۆنەری هەناوبینی ئەنجام دراوە.
هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 73 وەرگرتنی نمونە بە سۆنەر و 21 وەرگرتنی نمونە لە جگەر كراوە ، هەروەها 48 تیشك و 98 سۆنەر و 35 پشكنینی سیتی سكان ئەنجام دراوە و پشكنینی خوێن بۆ 898 نەخۆش كراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1360
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:46:08/09/2024