مانگی ڕابردوو 890 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبوون لەدایكبوون


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/8/2024) لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 4,080 نەخۆش سەردانیان كردووە ، لەو ژمارەیە 1,635 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە. 

مانگی ڕابردوو 890 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایكبوون و 454 منداڵ كوڕ بوون و 436 منداڵ كچ بووە ، لەو ژمارەیە 479 منداڵیان بەشێوەی سروشتی لەدایكبوون و 411 منداڵ لەڕێگەی نەشتەرگەری لەدایكبوون و 620 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵ كراون.

هاوكات لە مانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 52 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە و 124 حاڵەتی لەبارچوونی منداڵ تۆماركراوە ، 1,236 سۆنەر گیراوە و 7,799 پشكنینی تاقیگەیی و 311 چارەسەری سروشتی و 704 كوتانی بی سی جی بۆ منداڵ ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 856 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:04:04/09/2024