لەمانگێكدا 18,181 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵان بینراون


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/7/2024) لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 18,181 منداڵی نەخۆش لە دەوامی بەیانیان و بەشی ڕاوێژكاری بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە ، 2,545 منداڵ داخڵ كراون.

لە مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی مناڵان 1,130 حاڵەتی سكچون و ڕشانەوە و ووشكبوونەوە و 343 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراوە ، 255 منداڵ لەبەشی تیشك و دەمار و 258 منداڵ لە بەشی بەدخۆراكی و 259 منداڵ لە بەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراك و 181 منداڵ لە بەشی هەرس و جگەر بینراون.

هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 20,848 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 599 سۆنەر و 84 ئیكۆ و 32 نازور ئەنجام دراوە و 420 تیشك گیراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1900 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:17:01/08/2024