كەناڵی ئاڤامیدیا سوپاسی بەڕێوبەری تەندروستی سلێمانی دەكات
" تەندروستی"
تیمێكی كەناڵی ئاڤامیدیا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی یان كرد و چەپكەگوڵی سوپاس و پێزانیان پێشكەشی د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی كرد ، لەپای هاوكاری كردنی دەزگاكانی ڕاگەیاندن بەگشتی و ئاڤا میدیا بە تایبەت.
تیمەكە پێكهاتبوون لە بەڕێوبەری نوسینگەی سلێمانی كەناڵی ئاڤامیدیا و ژمارەیەك كارمەندانی دەزگاكە ، سوپاسی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی یان كرد بۆئەوەی هەمیشە هاوكاری دەزگاكانی ڕاگەیاندن و ڕاگەیاندكاران بووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1912
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:19:31/07/2024