بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی قەزای دوكانی بەسەركردەوە
" تەندروستی "
بەمەبەستی ئاگاداربوون لە بەڕێوەچوونی خزمەتگوزاری تەندروستی و گرفت و كەموكوڕییەكانی ناوچەكە ، د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سەردانی قەزای دوكانی كرد و لە ئاستی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی ناوچەكەی پرسیەوە.
بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سەردانی هەریەك لە نەخۆشخانەی دوكان و بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەكە و مەڵبەندی تەندروستی فریاگوزاری 24 كاتژمێری ناحیەی خەلەكان و مەڵبەندی خۆپاراستنی دوكانی كرد و گوێبیستی كێشە و گرفت و كێشەكانی ئەو شوێنانە بوو.
بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بەڵێنیدا بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان هەوڵ بدات بۆ چارەسەركردنی كێشە و گرفتی ناوەندە تەندروستیەكانی قەزای دوكان ، سوپاسی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و كارمەندانی ئیداری ناوەندە تەندروستیەكانی ناوچەكەی كرد لەبەرامبەر پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بە هاوڵاتیان.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1644
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:18:29/07/2024