نەشتەرگەری ڕێككردنەوەی بڕبڕەی پشت بۆ 3 منداڵ ئەنجام درا


" تەندروستی "

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ڕێگەی بەشی نەشتەرگەری مێشك و دەمار و بڕبڕەی پشت لە نەخۆشخانەی شار بەهاوكاری ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان ، لە ماوەی دو ڕۆژدا 3 نەشتەرگەری گەورە و تایبەتی ڕێككردنەوەی بڕبڕەی پشتی بۆ ئەو مندڵانە ئەنجامدا كە خواری بڕبڕەی پشتیان هەیە.

ئەو نەشتەرگەرییە لەلایەن تیمێك بەسەرۆكایەتی د.ئاودێر خەزنەدار پزیشكی پسپۆڕ و لێپرسراوی بەشی نەشتەرگەری نەخۆشخانەی شار و  د.كاردۆ سەڵاحەدین پزیشكی پسپۆڕی ڕێككردنەوەی بڕبڕەی پشت و د.شیروان حەمە ساڵح پسپۆڕی هێڵكاری دەمار و ماسولكە و مێشك و چەندین پزیشكی بەشی نەشتەرگەری مێشك و دەمار و پزیشكان و كارمەندانی بەشی بێهۆشكاری و نەشتەرگەری نەخۆشخانەی شار ئەنجام دەدرێت.

لە ساڵی 2021 وە لە نەخۆشخانەی شار نەشتەرگەری ڕێككردنەوەی بڕبڕەی پشت بۆ منداڵان ئەنجام دەدرێت و تائێستا ئەو  نەشتەرگەرییە بۆ 25 منداڵ ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی












ئه‌م بابه‌ته 1392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:17:29/07/2024