لەمانگێكدا 360 نەخۆش لە سەنتەری پێست بینراون


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/6/2024) لە سەنتەری شەهید جەبار شێخ فەتاح بۆ چارەسەری نەخۆشیەكانی پێست 360 نەخۆش سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

ئەو نەخۆشخانەی لەو ماوەیەدا سەردانی سەنتەری پێست یان كردووە 193 نەخۆشیان لە ڕەگەزی نێربوون و 167 نەخۆشیان مێ بوون.

مانگی رابردوو لە سەنتەری پێست 203 نەشتەرگەری بچووك ئەنجام دراوە و 42 حاڵەتی هەوكردنی ڤایرۆسی و بەكتریایی پێست و 17 حاڵەتی پێوەدانی مێروو و 74 حاڵەتی نەخۆشیەكانی هەڵوەرینی قژ و 91 حاڵەتی هەستیاری پێست و 86 حاڵەتی ئەكزیما تۆماركراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 968 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:47:11/07/2024