مانگی ڕابردوو 30,281 كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/6/2024) لە نەخۆشخانەی شار 30,281 نەخۆش سەردانیان كردووە ، لەو ژمارەیە 23,552 نەخۆش سەردانی بەشی فریاكەوتن و 5,693 نەخۆش سەردانی بەشی ئۆپی دی و 996 نەخۆش سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردی نەخۆشخانەكەیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
مانگی ڕابردوو 5,163 نەخۆش داخڵ كراون لە نەخۆشخانەی شار ، لەو ژمارەیە 1,706 نەخۆش لە بەشی فریاكەوتن و 971 نەخۆش لە بەشی گورچیلەی دەستكرد و 575 نەخۆش لە بەشی نەشتەرگەری و 550 نەخۆش لە بەشی هەناوی و 454 نەخۆش لە بەشی شكاوی داخڵ بوون.
هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی شار 1,500 نەشتەرگەری جۆراوجۆر و 106 نەشتەرگەری قەستەرە و 64 نەشتەرگەری شەبەكە و باڵۆن ئەنجام دراوە و 85,571 شیكاری تاقیگەیی و 1,882 هێڵكاری دڵ كراوە ، هەروەها 9,557 تیشك و 3,085 سۆنەر و 395 ئیكۆ و 634 چارەسەری سروشتی كراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 836
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:28:10/07/2024