لەمانگێكدا 2,340 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرەیان كردووە
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/6/2024) لە سەنتەری شەكرە و كوێرەگلاندەكان 2,340 نەخۆش سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
ئەو نەخۆشخانەی لەو ماوەیەدا سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە 963 نەخۆشیان لە ڕەگەزی نێربوون و 1,377 نەخۆشیان مێ بوون ، 51 نەخۆشیان ئاوارەكان بوون و ئەوانی دیكە دانیشتووی سلێمانی بوون.
مانگی رابردوو ئەو نەخۆشانەی لە سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكان بینراون 371 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو (65) ساڵیەوە بووە ، 1,556 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (45-64) ساڵدا بووە ، 402 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (20-44) ساڵدا بووە و 11 نەخۆش تەمەنیان لەخوار (20) ساڵەوە بووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1344
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:00:10/07/2024