لەمانگێكدا 108 نەشتەرگەری لە سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ كراوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/6/2024) لە سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ 108 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە.
ئەو نەشتەرگەرییانەی لەو ماوەیەدا لە سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ ئەنجام دراوە ، 10 نەشتەرگەری سەروگەورە و 8 نەشتەرگەری گەورە و هەروەها 90 نەشتەرگەری ناوەند بووە.
هاوكات لە ماوەی مانگی ڕابردوودا 112 نەخۆش لە سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە ، 11 نەخۆش سەردانی بەشی ئی سی جی یان كردووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1284
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:01:08/07/2024