مانگی ڕابردوو 297 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فێركاری كراوە
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/6/2024) لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 2.649 نەخۆش سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 297 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە ، 10 نەشتەرگەری تایبەت بووە و 92 نەشتەرگەری سەروو گەورە و 32 نەشتەرگەری گەورە و 123 نەشتەرگەری مام ناوەند و 40 نەشتەرگەری بچووك بووە.
هاوكات مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 123 پشكنینی سیتی سكان و 172 پشكنینی تیشك و 197 پشكنینی سۆنەر كراوە ، هەروەها 164 چارەسەری سروشتی و 7.234 پشكنینی جۆراوجۆری تاقیگەیی ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1268
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:35:08/07/2024