لەمانگێكدا 476 نەخۆش سەردانی سەنتەری تیشك یان كردووە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/6/2024) لە سەنتەری تیشك 476 نەخۆش سەردانی سەنتەرەكەیان كردووە و چارەسەریان بۆ كراوە.
ئەو نەخۆشخانەی لەو ماوەیەدا سەردانی سەنتەری تیشك یان كردوە 257 نەخۆشیان لە ڕەگەزی نێر بوون و 219 نەخۆش لە ڕەگەزی مێ بوون ، 125 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو (65) ساڵیەوە بووە و 137 نەخۆش تەمەنیان لە نێوان (45 بۆ 65) ساڵدا بووە و 113 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (20-44) ساڵدا بوە و101 نەخۆش تەمەنیان لەخوار (20) ساڵیەوە بووە.
لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە سەنتەری تیشك 174 پشكنینی MRI و 102 پشكنینی سیتی سكان و 76 تیشكی ئاسایی و ڕەنگی و 124 پشكنینی ئاسایی سۆنەر بۆ هاوڵاتیان ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1000
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:28:08/07/2024