ڕێنمایی خۆپارێزی لە تای خوێنبەربوون لە كاتی قوربانی كردن


" تەندروستی"

بۆ دووربوون لە تای خوێن بەربوون ، پێوستە لە كاتی سەربڕینی ئاژەڵ بۆ قوربانی كردن، ئەم ڕێنماییە زانستیانە جێ بەجێ بكرێت:

1- سەربڕینی ئاژەڵ پێویستە لەناو ئەو سەربڕینخانانەدا بێت كە ڕێگە پێدراون و پزیشكی ڤێنتەرنەی سەرپەرشتی دەكات.
2- لە كاتی سەربڕینی ئاژەڵ و كەوڵكردن یان پارچە پارچەكردنی گۆشتەكەی جل و بەرگی خۆپارێزی وەك (دەستكێش ،جزمە ، سەدریەی پلاستیك ، ماسكی دەمووچاو) بەكاربهێنرێت.
3- نابێت خانەوادە یان خەڵك كۆببنەوە لە چواردەوری قەساب و نابێت هاوكاری بكەن لە كاتی سەربڕینی ئاژەڵ و پارچە پارچە كردنی گۆشتەكەی.
4- بەبێ دەستكێش مامەڵەكردن لەگەڵ جەستەی ئاژەڵی سەربڕاو مەكە و دوای پۆشینی دەستكێش و كەلوپەلی خۆپارێزی گۆشتەكە پارچەپارچە بكە.
5- لابردنی پاشماوەی ئاژەڵە سەربڕاوەكان و دانانی لە كیسی داخراو فڕێدانی بۆ شوێنی تایبەت.
6- بەكارهێنانی چەقۆ و تەختەی پارچەپارچە كردنی تایبەت بەگۆشت و شتن و پاكژكردنەوەی تەختە و چەقۆكان دوای بەكارهێنانیان.
7- پاككردنەوەی ئەو شوێنەی ئاژەڵەكەی لێ سەردەبڕێت و بەتایبەت ئەو شوێنانەی خوێنی لێیە بە ماددەی كلۆریینی ڕوونكراوە.
8- باشتر وایە گۆشت ماوەی 12 بۆ 24 كاتژمێر لەناو ساردكەرەوە هەڵبگیرێت پاشان بەكاربهێنریت ، بەڵام گۆشتی كوڵاو هیچ كێشەی نیە و سەلامەتە و نابێتە هۆی توشبوون بە تای خوێن بەربوون.
9- ئەگەر ئاژەڵ گەنەی هەبوو باشتر وایە نەكڕێت یان سەری نەبڕێت بو دوربوون لە نەخۆشی تای خوین بەربوون ، چونكە نەخۆشیەكە دەگوازرێتەوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 2072 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:57:13/06/2024