بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/5/2024) لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەری فێركاری 2.346 نەخۆش سەردانی ئەو نەخۆشخانەیان كردووە و 151 نەخۆش داخڵ كراون ، 173 نەخۆش بۆ وەرگرتنی چارەسەری هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی سەردانیان كردوە.
مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 56 نەشتەرگەری هەرس و جگەر ئەنجام دراوە و 269 هەناوبینی گەدە و 172 هەناوبینی كۆڵۆن و 52 ڕەنگكردنی بۆرییەكانی زراو و پەنكریاس و 26 سۆنەری هەناوبینی ئەنجام دراوە.
هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 54 وەرگرتنی نمونە بە سۆنەر و 15 وەرگرتنی نمونە لە جگەر كراوە ، هەروەها 70 تیشك و 68 سۆنەر ئەنجام دراوە و پشكنینی خوێن بۆ 1.138 نەخۆش كراوە.
ئهم بابهته 2748
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:27:13/06/2024